لقی شارەزووی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی2ی2022 بەئامادەبوونی مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لق و مامۆستا صلاح الدین جێگری لق و مامۆستا سید طاهیر بەرپرسی لیژنەی فتوای لق و مامۆستاعبدالرحیم و مامۆستا فهمی و مامۆستا سەردارو و مامۆستافارس کارگێڕانی لق، وە بەئامادەبوونی بەرپرسانی هەرسێ ناوچەی سنوری لقی شارەزوور، کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامداو چەند پرسێکی پەیوەست بە زانایان و رەوشی ئایینی لە سنوورەکە تاوتوێ کرد.