لقی سۆرانی یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات و رێزلێنان پێشکەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دەکات

رۆژی ١-٢-٢٠٢٢ شاندێکی لقەکەمان و ناوچەی رەواندزی یەکێتی زانایان  سەردانی تێبینەرایەتی ئەوقافی رەواندزی کرد ، بە مەبەستی هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان هەردوولا، دواتر بەیەکەوە سەردانی ماڵی (م. ملا عبدالمجید کارگێری ناوچەی رەواندزی یەکێتی زانایان و پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عبدالله)یان کرد لە رواندز، بۆ گەیاندنی پیرۆزبایی و سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی، کە دوو لە کچەکانی سەرکەوتووانە تەواوی قوڕئانی پیرۆزیان (حفظ) لەبەرکردووە.


هەمان رۆژ شاندەکە سەردانی مامۆستا علی عبدالرحمان مەلا رەسول بەرێوەبەری گشتی کاروباری مینی پارێزگای ھەولێریان کرد، بەمەبەستی پیرۆزبای و دەست بەکاربونی بەڕێزیان لەئەرکی نوێدا.


هەروەهارۆژی ۳۱ - ۱ - ۲۰۲۲ شاندێکی لق و ناوچەی دیانای یەکێتی زانایان بۆ گەیاندنی پیرۆزبای بەدەست هێنانی ماستەر و دکتۆرا سەردانی ئەو مامۆستا بەرێزانەیان کرد کە لە سنووری لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بڕوانامەیان بەدەست هێناوەو رۆڵیان لە خزمەتکردن دیارو بەرچاو بووەو پیرۆزبایی بەرپرس و ستافی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و زانایانیان پێرا گەیاندن.