بەرزو پیرۆز بێت ساڵیادی رادیۆی دەنگی زانایان

ئەمرۆ ٤ی۲ی۲٠۲۲ ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆیی (دەنگی زانایان)ە، بە بۆنەوە راگەیاندنی یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


(( وقولوا للناس حسنا))


بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی (دەنگی زانایان) پڕ بەدڵ پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی سەرجەم بیسەران و هەوادارانی رادیۆکەمان دەکەین و سوپاس و دەستخۆشی زۆرمان بۆ هەموو ئەوانەی هاوکارو پشتیوانن بۆ دەنگی زانایان، بەتایبەت ئەو پێشکەشکارو میوانانەی بە بەرنامەی نایاب و زانیاری جۆراوجۆر خزمەتیان پێشکەش کردووە.


هەر لەم ساڵیادە رایدەگەیێنین بە گوڕو تینەوە لە چوارچێوەی شەریعەت و پەیامی رەسەنی زانایانی ئایینی، کە خۆی لە پەیامی میانڕەوی و خزمەتی خواو خاک و خەڵک دەبینێتەوە، بەردەوام دەبین و هەمیشە برەو بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئایینی و بنەماکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەها باڵاکانی کۆمەڵگەو هەستی ئاینپەروەری و نیشتمان دۆستی دەدەین.


جارێکی تر ئەم سالیادە پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازین.


.....


راگەیاندنی یەکێتی زانایانی


ئایینی ئیسلامی کوردستان


٤ی۲ی۲٠۲۲