یەکێتی زانایان ئیدانەی سوکایەتی کردن بە شێخ عبدالقادری گەیلانی دەکات

لەسەر ئەو گرتە دەنگیەی لەبەشێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوویەوە، کە بەرێوەبەرێکی گشتی لە دیوانی وەقفی سونی عیراقی، سوکایەتی بە کەسایەتی بەنێوبانگی جیهانی ئیسلامی مەرحوم شێخ عبدالقادری گەیلانی دەکات، لەو بارەوە یەکێتی زانایان هەڵویستی خۆی راگەیاندو ئیدانەی ئەو کارە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی دەنگی لەنێو دەزگا ئیعلامیەکان، کە تێیدا دەردەکەوێت بەرێوەبەرێکی گشتی دیوانی وەقفی سوونی عیراقی لە قسەکانیدا وتەی ناشایستەو نەشیاو بەرامبەر رابەری تەریقەتی قادری و سیمبولی دیاری نێو کۆڕی دینداران و عالەمی ئیسلامی مەرحومی شێخ عەبولقادری گەیلانی دەکات.


ئێمە لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هەوڵ و هەڵوێستە نەشیاوە، وای دەبینین کە دیوانی وەقفی سووننی لە بەدواداچوون و گرتنەبەری رێگەی یاسایی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی و دڵنیاین بەئەرکی ئاسایی و یاسایی خۆیان هەڵدەستن، چونکە ئەم جۆرە هەنگاوانە خزمەت بەهیچ قەزیەیەک ناکات و کاردانەوەی خراپی بۆ دۆخی لێکنزیکی پێکهاتەکان و واقعی کۆمەڵگە دەبێت، لەهەمان کات دەبێتە مایەی نانەوەی پشێوی و شڵەقانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و برینداربوونی هەستی موسڵمانانی کوردستان و عیراق و پێچەوانەی یاساو دەستووری عیراقە.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


4ی2ی2022


هەولێر - کوردستان