ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتی ١٧-٢-٢٠٢٢ بە بەشداری شاندێکی لەقەکەمان بە سەرۆکایەتی بەڕێز مەلا عبدالمعید مەلا احمد الامام بەرپرسی لقی ئاکری یەکێتی زانایان و لەژێر چاودێری به رێزجەنابی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی وەزارەتی ئەوقاف خولی( پەرەپێدانی تواناکان بۆمامۆستایانی ئاینی وتاربێژ) بۆ ووتار خوێنانی بەرێوبەرایەتی ئەوقافی بەردەڕەش ئەنجامدا .
سەرەتا وتەی بەخێرهاتن لە لایەن بەرێز (شێخ مدثر بەرزنجی )بەرێوبەری ئەوقافی بەردەڕەش پێشکەش کرا،
دواتر چوار وتار پێشکەش کران لەلایەن بەرێزان
-شێخ ابراهیم بەرزنجی
ـ دکتۆر جیهاد
-مامۆستا بارزان باران
-دکتۆر فەرسەت
لەم خولەدا زیاتر جەخت لە برەودان بە بنەما زانستیەکانی ووتار و برەودان بەتواناکانی مامۆستایان ئاینی بەرێز کرایەوە، هەروەها باس لەوە کرا کە کوردستان لانەی ئاشتی وئارامی و خۆشەویستیە ناوەندی پێکەوەژیانە بۆ ھەموو پێکھاتەکان وە مامۆستایانی ئاینی پێشەنگن لە بەرەوپێشبردنی ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانە لە کۆمەلگادا. |