لقی شارەزووری یەکێتی زانایان و سەنتەری زەهاوی خولێکی رۆشنبیری بۆ زانایانی ئایینی سنوورەکە ساز دەکەن

 ئەمڕۆ شەممە 19ی2ی2022 سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی بەهەماهەنگی لقی شارەزووری یەکیتی زانایانی ئاینی لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شارەزوور بەبەشداری پۆلێک لە مامۆستایانی ئاینی هەرچوار ناوچەی سەربە لقی شارەزووری یەکیتی زانایانی ئاینی بەشداریان کرد لە خولی ئیبن و صلاحی شارەزووری بۆ پەرەپێدانی توانا هزری و زانستییەکانی مامۆستایانی ئاینی دەڤەرەکە.


شایەنی باسە بڕیار وایە  بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت و چەندین بابەتی پەیوەست و هاوچەرخ پێشکەش بە بەشداربووان بکرێت.