لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی دەستپێکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۳- ۲ - ۲۰۲۳ لە هۆلی لقی سۆران یەکێتی زانایانی ئاینی دانیشتی هەفتانەی مامۆستایانی ئاینی بەڕێوە چو، بابەتی ئەم هەفتەیە تایبەت بوو بەبەدەست هێنانی بڕوانامەی ماستەری ( مامۆستا ملا کامران سەلام ) خەلیفانی بەناونشانی (الملا عبداللە الهرتلي وجهوده العلمية) لەلایەن مامۆستای بەڕێزەوە پێشکەش کرا، پاشان مامۆستایانی بەڕێز بە پرسیارو سەرنجەکانیان دانیشتنەکەیان دەولەمەندتر کرد.


هەر لەم دانیشتنەدا بەتێرو تەسەلی باس لە ژیان و ڕۆڵی مامۆستای مەرحوم ( م. مەلا عبداللە هەرتەلی ) کرا، جارێکی تر پیرۆزبای لە ( م. ملا  کامران ) دەکەین دەست خۆشیش لەبەڕێزیان دەکەین بۆ ناونیشانی بڕوانامەکەی لەسەر مێژوی زانایایەکی کورد وەک (هەرتەلی)، هیوای سەرکەوتن و تەمەن درێژی بۆ دەخوازین.