ڕۆژی پێنج شەممە2022/2/24 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.
لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە ( بابەتی لیعان و ئەحکامەکان و شوێنەوارەکانی و تێکهەڵکێشانی لە گەڵ بابەتی بەسمەی ویراثی) کرا.
پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەرێز مامۆستا مەلا (عبدالعزيز طه هەریری) بەناونیشانی( ئەحکامەکانی لیعان و بەراوردکرنی لەگەڵ بەسمەی ویراثی) بەرێوە چوو.
خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.
مەلا زهرالدین خەیلانی - راگەیاندنی لقی شەقڵاوە |