مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی مەرجەعی ئایینی حسێن ئەلسەدر دەکات

ئەمرۆ 24ی2ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، پێشوازیان لە شاندێکی زانایانی نوسینگەی مەرجەعی ئایینی حسێن ئیسماعیل ئەلسەدر بەسەرۆکایەتی شێخ حسێن ئەلموسەوی کرد.


لە دانیشتنێکی هاوبەشدا دوا پێشهاتەکانی ناوچەکەو رەوشی ئایینی و چالاکیەکانی زانایان لە گۆڕەپانی ئەمرۆی عیراق و کوردستان کراو لەلایەن خۆیەوە شاندەکە هەڵوێست و رۆڵی یەکێتی زانایانیان بەرز نرخاند.


لەبەشێکی تری دیدارەکە باس لە پەیوەندی نێوان هەردوولا کراو تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی  کرایەوەو هەردوولا هیوان خواست لێک تێگەیشتن و پەیوەندییەکان بەردەوام بن.