ژمارەی نوێی گۆڤاری (پەیامی زانایان) کەوتە بەر دیدی خوێنەران

ژمارە (103)ی گۆڤاری (پەیامی زانایان) کە زمانحاڵی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانە بە کۆمەڵێک بابەت و توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی چاپ و بڵاو کرایەوەو کەوتە بەر دیدی خوێنەران.


ئەم ژمارەیە تایبەتە بە سیمپۆزیۆمی هاوبەشی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و سەنتەری سەلاحەددینی ئەییوبی بۆ توێژینەوەو لێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەددین، کە لە سەر پرسی (فەتواو لێکەوتەکانی لە نێوان پابەندبوون و پابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) کۆمەڵێک بابەت و توێژینەوەی ئەکادیمی لەخۆ گرتووەو بە شێوەی بابەتی و تێرو تەسەل باس لە پرس و رەهەندەکانی فەتوا کراوە.


لەم ژمارەیەدا گەنگەشەیەکی وردو زانستیانە لە چوارچێوەی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام و هەڵوێست و بۆچوونی زانایانی پێشین بۆ بابەتی فەتوا کراوەو، هەروەها تیشک خراوەتە سەر دۆخی ئێستاو بەشێکی ئەو فەتوایانەی بە ناکامڵی و لەلایەن خەڵکانی نائەهل بڵاو دەکرێنەوەو کێشە بۆ خەڵک و کۆمەڵگە دەنێنەوە.


بۆ داگرتن و خوێندنەوەی کۆی بابەتەکانی ناو گۆڤاری (پەیامی زانایان) دەتوانن کلیک لێرە بکەن:


http://www.zanayan.org/partuk/payam103.pdf