ئەمرۆ 2ی2ی2022 لە وتارەکەیدا بەڕێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە مەراسیمی کردنەوەی سیمپۆزیۆمی هاوبەشی یەکێتی زانایان و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان وێڕای دەربرینی خۆشحاڵی بەو هەنگاوە، جەختی لە رۆڵی زانایانی کورد کردەوە، کە لە بواری خزمەت و فەتوا جێدەستیان دیار بووە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە فه‌توادان ئه‌رك و راسپارده‌یه‌كی قورسه پێویستی به راهێنان و ئاماده‌كاری و بنه‌ماكانی زانستی شه‌رعی هه‌یه، ئه‌م ئامرازانه سه‌رجه‌میان هۆكارن بۆ دروستكردنی موفتی و چاكردنی فه‌توا، چونكه فه‌توا ئاره‌زویه‌ك نیه وه‌ك رۆشنبیری گشتی ته‌ماشا بكرێت، وه‌هه‌روها رێگه پێدراو نیه هه‌ر كه‌سێك بتوانێ ببێته موفتی و فه‌توا بدات.
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه به فه‌توای ناراست و هه‌ڵه و دوور له فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، گروپه توندره‌وه‌كان چۆن بابه‌تی فه‌توایان به‌كارهێناوه هه‌موومان ده‌زانین كه(داعش) چه‌نده به دڕنده‌یی و فه‌توای تیرۆریستان ئازاری موسوڵمان و غه‌یره موسوڵمانی داوه.
فه‌توادان پێویستی به موفتی هه‌یه، ده‌بێت شاره‌زای ته‌واوی له قورئانی پیرۆز‌و سه‌رجه‌م زانسته‌كانی قورئان و به تایبه‌ت ته‌فسیری قورئان هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت شاره‌زای ته‌واوی له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای لێبێت) هه‌بێت وێرای زانیاری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك زانست و بابه‌تی تر، لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه به بۆچوونی ئێمه شاره‌زای ته‌واوی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی هه‌بێت، باش له ژیانی خه‌ڵك ئاگادار بێت و له ئازار‌و ناره‌حه‌تی پێویستی خه‌ڵكی خۆی تێبگات، وه به پێی واقیع و لۆژیك و حاڵی ئه‌و سه‌رده‌مه فه‌توا بدات، وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین كه فه‌توا ده‌گۆرێت، له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتیشی: له هه‌رێمی كوردستان پێویستیمان به شیكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه له‌م بواره‌دا، ده‌بێت كار بكه‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌توا ناشیاوانه كه ده‌زانین ناگونجێ له‌گه‌ڵ بۆچوون و واقعی میلله‌ته‌كه‌مان كه پێكه‌وه ژیانی هه‌ڵبژاردوه‌و یه‌كتر قبوڵكردن و میانره‌وه‌ی ره‌نگی داوه‌ته‌وه له سه‌ر وتاری مامۆستایانی ئایینی و كۆمه‌ڵگه و به‌رنامه‌و كاری حكومه‌ت.
هەروەها لە بەشێکی قسەکانی گوتی: ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئەزمون و کیانێکمان هەیە بە ماندوو بوون و خوێن دروست بووە، بۆیە پاراستن و بەرەو پێشبردنی ئەرکی هەمووانە، دادگای فیدرالی لەو ماوەی رابردوو بڕیارێکی دەرکرد، بۆ ئەوەی تەجروبەی هەرێمی کوردستان لەناو ببەن، ئەمەش قەت نابینن، بەراوردی کوردستان و عیراق ناکرێ، بۆیە پێویستی هاوشانی ئەرکی ئایینی ئەرکی نیشتمانیش بە جێبگەین و هەوڵی پاراستنی کیان و هەرێمی خۆمان بدەین. |