لە وتەیەکدا بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتی: بابه‌تی ئه‌م سیمپۆزیۆمه یه‌کێکه له بابه‌ته هه‌ره گرنگ و پێویسته‌کان، چونکه له‌لایه‌که‌وه یه‌کێکه له پرس هه‌ستیارو گرنگه‌کانی ئایینه‌که‌مان، له‌لایه‌کی دیکه‌ش، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ژیانی تاکه مسوڵمانه‌کانی کۆمه‌ڵگه، ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتی سه‌رشانمان قورس‌تر ده‌کات، وامان لێده‌کات هه‌ستیارانه‌تر مامه‌ڵه بکه‌ین.
هەروەها گوتی: ئیسلام فه‌توای وه‌ك چاره‌سه‌ری ئاریشه‌و گرفته‌کانی هاوڵاتیان داناوه‌و هه‌وڵێکه بۆ ڕاسته‌ڕێکردنی ژیانی خه‌ڵك به‌گوێره‌ی شه‌رعی خوای گه‌وره، بۆیه له ئیسلامدا هه‌میشه فه‌توا به گرنگییه‌وه وه‌رگیراوه.
سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: یه‌کێتی زانایان هه‌ر له دامه‌زراندنییه‌وه، فه‌توای وه‌کو بابه‌تێکی گرنگ وه‌رگرتووه، مامه‌ڵه‌ی وردی له‌گه‌ڵ فه‌توا کردووه، به‌جۆرێك بتوانێ، له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کان و به گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه‌کانی شه‌ریعه‌ت، ده‌رچه‌ی دروست و ڕه‌وا بۆ خه‌ڵك بدۆزێته‌وه.
له دوای کۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌کێتی زانایان، هه‌وڵماندا هه‌ندێك گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له هه‌یکه‌لییه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا بکه‌ین، به‌تایبه‌تی له پرس و ڕاوێژ‌و هێنانی پسپۆڕییه جیاوازه‌کان بۆ ده‌رکردنی فه‌توا، ئینجا به پشتبه‌ستن به لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان و تێڕوانین و ڕوونکردنه‌وه‌ی پسپۆڕان، زانا به‌ڕێزه‌کانمان، فه‌توای تایبه‌تیان هه‌ڵێنجاوه.
سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: له یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، باوه‌ڕمان وایه هه‌موو دام و ده‌زگاکانی په‌یوه‌ست به ئایین و زانسته ئیسلامییه‌کان و کارگێڕی ده‌زگا ئایینییه‌کان ته‌واوکه‌ری یه‌کین، بۆیه به کۆده‌نگی براو هاوکارانم له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی زانایان، به قورسایی ته‌واوه‌وه ده‌مانه‌وێت هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ کۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌کان هه‌بێت، به‌تایبه‌تی وه‌کو ده‌زگایه‌کی ئه‌کادیمی، کۆمه‌ڵه مامۆستایه‌کی پسپۆڕ‌و شاره‌زای تێدایه، دڵنیاین ته‌کانێکی گه‌وره‌تر به بواری لێکۆڵینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه ده‌ده‌ین، ئه‌وانیش هه‌میشه هاوکاری ئێمه بوونه، له چه‌ندین بۆنه‌و چالاکی هاوبه‌ش کارمان پێکه‌وه کردووه. هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه پشتیوان و هه‌ماهه‌نگ بووه بۆ ته‌واوی کاره‌کانمان، بۆیه به دڵنیاییه‌وه هه‌موومان پێکه‌وه خزمه‌تی زیاتر‌و کاری مه‌زنتر پێشکه‌شی مسوڵمانان و ئایینه‌که‌مان ده‌که‌ین. |