پانێڵی دووەمی رۆژی دووەمی سیمپۆزیۆمی هاوبەشی یەکێتی زانایان و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەددین بەرێوە چوو

ئەمرۆ 28ی2ی2022 لە درێژەی کارەکانی سیمپۆزیۆمی هاوبەشی یەکێتی زانایان و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەددین لەسەر پرسی فەتوا، پانێڵی یەکەمی رۆژی دووەم بەرێوە چوو.


دواتر بەرێز دكتۆر حسن محمد إبراهيم پشده‌رى سەرپەرشتی و ئەرکی بەرێوەبردنی پانێڵی دووەمی پێ سپێردرا، کە تێیدا سێ توێژینەوەی تایبەت لەسەر پرسی فەتوا پێشکەش کران، کە بریتی بوون لەم ناونیشان و بەرێزانەی خوارەوە:


یەکەم: (توحيد الفتوى في كردستان ضرورة ملحة)، لەلایەن بەرێز پرۆفيسۆر دكتۆر محمد شوکری زاوێتی.


دووەم: (فه‌توا له‌ نێوان ئاسانكاری و زه‌حمه‌تكاریدا)، لەلایەن بەرێز پ.ی.د.هێمن ئەحمەد بالیسانی.


سێیەم: (فه‌توا له‌ كوردستان: رامان و هه‌ڵسه‌نگاندن) لەلایەن بەرێز د. کۆسرەت ساڵح ئەحمەد.


دواتر بەشداربووان بە چەند پرسیارو سەرنجێک پانێڵەکەیان دەوڵەمەنتر کردو پاشان سوپاس و پێزانین ئاراستەی بەرێوەبەری پانێڵ و توێژەران کرا.


شایەنی باسە ئەم سیمپۆزیۆمە لەژێر ناونیشانی (فەتواو لێکەوتەکانی لە نێوان پابەندبوون و پابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) بە هاوبەشی لەلایەن یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و سەنتەری سەلاحەددینی ئەییوبی بۆ توێژینەوەو لێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەددین؛ رۆژانی 27و28ی2ی2022 لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێری پایتەخت بەرێوە دەچێت و چەندین توێژینەوە لەو بارەوە دەخرێنە ڕوو.