پەخشی ئەزمونی رادیۆی زانایان كەوتە كار

لە زنجیرە كارو هەوڵەكانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە مەبەستی پتر گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام، وەك كارێكی سەرەتایی لە هەولێر رادیۆی زانایانی كردەوە.

شێخ ئاوات نەقشبەندی بەڕێوەبەری رادیۆی زانایان بە ماڵپەڕی زانایانی راگەیاند: ئەمڕۆ (25/11/2010) پەخشی ئەزموونی رادیۆكەمان دەستی پێكردووە لەسەر شەپۆڵی ئیف ئێم (94.50) هەوڵ دەدەین بە زووترین كات پەخشی سەرەكیمان دەست پێ بكات، رادیۆی زانایانیش بە ناوی رادیۆی (ژیان)ە بەو هیوایەی بەختەوەری بخاتە ژیانی پیاو‌و ئافرەت‌و گەنج‌و منداڵانی كوردستان.

هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا گووتی: هیوادارین بیسەران بە بیرۆكە‌و را‌و سەرنجەكانیان دەوڵەمەندمان بكەن بۆ ئەوەی شتێكی جوان پێشكەش بكەین‌و، لە داهاتووشدا بیكەینە رادیۆیەكی سەرتاسەری كوردستان.