لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات

ڕۆژی پێنج شەممە 2022/3/10 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.


لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە (کتێـبێکی دەست نوس (مەخطوطەی) به ناوی (عنوان المجد في بيان أحوال بغداد والبصرة ونجد )کرا.


پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەرێز مامۆستا مەلا ( عبدالمجید الثاني حەیدەر ) بەناونیشانی( المجد في بيان احوال بغداد والبصرة ونجد) بەرێوە چوو.


خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.


مەلا زهرالدین خەیلانی - راگەیاندنی لقی شەقڵاوە