لقی هەولێری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی کارگێرو لێژنە ناوچەکانی خۆی ئەنجادام دەدات

سەرلە بەیانی ( 2022/3/9) بەسەرپەرشتی بەڕێز م.موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەئامادەبوونی کارگێڕانی لق  کۆبونەوەی ئاسایی لێژنە ناوچەکانی یەکێتیەکەمان بەڕێوە جوو ، بە ئامادەبوونی سەرجەم بەرپرسەکانی لێژنە ناوچەکانی لقەکەمان بەڕێوە جوو .


سەرەتا بەجەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد  دواتر بەڕێز م.موسی باقلانی سوپاسی سەرجەم بەرپرسی لێژنە ناوچەکانی کرد لە هەمبەر کارو چالاکیەکانیان و خزمەت کردن و بەدەمەوە جونی کاروباری مامۆستایانی ئایینی پایە بەرزی سنورەکانیان ، هەروەها جەختی لە زیاتر خزمەت کردنی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوت و نوێژ خوێنانی کردەوە .


لە درێژەی ووتەکانی خۆش حالی خۆی دەربڕی کەوا بەڕێز مامۆستا ملا رعد ئۆمەربلی کارگێڕی لقەکەیان لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وەکو بەڕێوەبەری مزگەوتەکان  پشکنین دەست بەکاربوە وە پاڵپشتی تەواوی خۆی دووپات کردەوە بۆ بەڕێزیان، لە کۆتایی دا بەشداربوانی کۆبونەوەکە بە کۆمەلێک پێشنیار و ڕاگۆڕینوە کۆبوونەوەکەیان دەولەمەنتر کرد .


ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایان