لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا کۆبوونەوەیەکی فراوان ساز دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 2022/3/10 لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق وبەڕێز مامۆستا ئارام شێخ جمال بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەڵەبجە و مامۆستا یانی بەڕێزی سنوری هەر سێ ناوچەکەی( هەڵەبجە وهەورامان و سیروان )ی یەکێتی زانایان  کۆبونەوەیەکی گشتی ساڵانەی ساز کرد بەمەبەستی پێشوازی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ئامادەکاری مامۆستایان بۆ ئەو مانگە پیرۆزە .


 لە دانیشتنەکەدا چەند وتەیەکی گرنگ وبەنرخ پێش کەش بەئامادەبوانی بەڕێز کرا بەمەبەستی  زیاتر پتەوکردنی برایەتی و یەک هەڵوێستی و یەک ڕیزی نێوان خۆمان و  موسڵمانان  .


دواتر بەڕێز مامۆستا شێخ ئارام لە ڕوی ئیدارییەوە و بەمەبەستی زیاتر خزمەت کردنی هاوڵاتیانی ئازیز و نوێژ خوێنانی مزگەوتەکان وتەیەکی پێش کەش کردو ، گوێبیستی ڕاو سەرنجی ئامادەبوانی بەڕێز بو وەڵامی سەرنجە کانی دانەوە .


خوای گەورە هەمولایەک سەلامەت و سەربەرز بکات و بمانگەیەنێت بەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان .


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان