لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سەردانی قونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئیران لەشاری سلێمانی دەکات

ئەمڕۆ شەممە بەرواری ۱۲ / ۳ /۲۰۲۲ وەفدێکی لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کە پێکهات بوون لە بەرپرس و کارگێڕانی لق و بەڕێزان دکتۆر ئەحمد شافعی و مامۆستا ملا ئیسماعیل دێرێی  ئەندامانی لیژنەی باڵای فەتوا سەردانی قونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان کرد لە شاری سلێمانی لە لایەن سەر قونسوڵخانە بەڕێز (مهدی شوشتەری ) پێشوازیمان لێ کرا، شایانی باسە بەڕێز مامۆستا شێخ حسێن خۆشناو ئامادەی دانیشتنەکە بوو.