ئەمڕۆ یەک شەمە 13/3/2022 بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لق پێشوازی کرد لە بەڕێز دکتۆر شێروان شێروانی سەرۆکی زانکۆی سۆران و شاندێکی یاوەری.
لە دانیشتنەکەدا وێرای خۆشحاڵی هەردوولا بە سەردان و هەماهەنگی نێوانیان، لە سەر چەند تەوەرێکی پەیوەست بە دۆخی زانستی و ئایینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گفتوگۆ کرا.
شایەنی باسە لەم دیدارە کارگێرانی لق و ناوچەی سۆران و دیانای یەکێتی زانایان ئامادەبوون. |