دوێنێ ئێوارە 14ی3ی2022 مام جمال مەنتک کارمەند و چێشت لێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: مام جەمال مەنتک
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی (مام جەمال مەنتک)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی کارەساتێکی دڵتەزێن خۆی و کۆڕەکەی کۆچی دواییان کرد.
مام جەمال مەنتک بە پاکی و سادەیی خۆیەوە پتر لە ۲۵ ساڵە خزمەتی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەکات و وەک کەسێکی دڵسۆز‌و پاک و دیندارو خۆبەخاوەن مامەڵەی کردووەو خۆشەویستی لای هەمووان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌یان به‌هه‌شتی به‌رین بێت، خوای گەورە شیفای خێزانەکەی بدات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
15ی3ی۲٠۲2 |