لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی راپەرین و دادگای بەرایی رانیە دەکات

رۆژی چوارشەممە ١٥—٣—٢٠٢٢ وەفدێكی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عبداللە دەروەكۆتری بەرپرسی لق و بەبەشداری بەشێك لەكارگێڕان و ئەندامانی لیژنەی فەتوا سەردانی ئەوقافی ڕاپەڕینیان كرد بەمەبەستی دەربڕینی پیرۆزبایی و پشتیوانی بۆ بەڕێز دكتۆر ابراھیم عبدالباقی  بە بۆنەی دەستبەكاربونی وەكو بەڕێوەبەری تازەی ئەوقافی ڕاپەڕین ،


لە كۆبونەوەكەدا وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆبایی لق، ھەردولا كۆك بون لەسەر گرنگی ھەماھەنگی نێوان ئەوقاف و زانایان بەمەبەستی زیاتر خزمەتی دەڤەرەكە بەگشتی.


پاشان ھەمان وەفد سەردانی دادگای بەرایی ڕانیەیان كرد بەمەبەستی بەخێرھاتن و پیرۆبایی دەستبەكاربونی بەڕێز كاك حاكم عمر وەكو دادوەری یەكەم لەدادگای بەرایی ڕانیە، شایەنی باسە لە دانیشتنەكەدا دوای پیرۆزبایی  و بەخێرھاتنی كاك حاكم ، گفتوگۆ دەربارەی ھەندێ پرس و بابەتی ھاوبەشی نێوان دادگا و لیژنەی فەتوا كرا و بڕیاری ھەماھەنگی زیاتر درا لە نێوان ئەو دوو دەزگا گرنگەدا.


پاشان ھەرھەمان وەفد ژوری پارێزەرانیان لە ناو دادگا بەسەركردەوە و لە لایەن بەشێك لە پارێزەرە بەڕێزەكان بەگەرمی پێشوازی كران و چەند تەوەرێك ی پەیوەندیدار بە پیشەی پارێزەری گفتوگۆی لەبارەوە كرا.