لقی سۆرانی یەکێتی زانایان: جینۆسایدی هەڵەبجە هێرشێکی ژەهراوی و کوشندە بوو دژی کورد

ئەمڕۆ ۱٦/۳ لە یادی ٣٤ ساڵەی كیمیابارانكردنی شاری هەلەبجە لقەکەمان بەژداری  ( ٥ )  دەقیقە وەستانی کرد وەک رێزێک بۆ گیانی پاكی پێنج هەزار قوربانی کیمیابارانی هەلەبجەی شەهید لەگەل مامۆستایانی ئایینی لە نێو ساحەی فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران ، هەزار ڕەحمەت و سلاو لەگیانی پاکی شەهیدانی هەلەبجەو تەواوی شەهیدانی گەلی کوردستان.


لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان