سۆران: مەترسی و زیانەکانی مین و تەقەمەنی و وشیارکردنەوەی خەلک لە وەرزی بەهاردا

ئەمرۆ چوارشەممە١٦ / ٣ / ٢٠٢٢ لە چاڵاکیەکی هاوبەشی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر، سیمینارێکیان ساز کرد لەژێر ناونیشانی (مەترسی و زیانەکانی مین و تەقەمەنی وشیارکردنەوەی خەلک لە وەرزی بەهاردا).


پاش خوێندنەوەی چەند ئایەتێکی پیرۆز، وتاری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و وتاری بەرێوەبەری گشتی کاروباری مین خوێندراوە ، دواتر بەرێوەبەری هوشیاری لەدەزگای مین سیمینارێکی پێشکەشی مامۆستایانی ئایینی کرد ، لە کۆتاییدا بابەتەکە بە سەرنج و پێشنیاری ئامادەبووان دەولەمەندتر کرا.


راگەیاندنی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان