سەرۆکی دەزگای گوڵان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 29ی3ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازیان لە بەرێزان مامۆستا فەرهاد محمد سەرۆکی دەزگای گوڵان و راوێژگاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و، کاک شڤان حەمدی ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.


لە دانیشتنێکدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕینی هەردوولا بەدیدارەکە، باس لە چەند تەوەرو پرسێکی هاوبەش و پەیوەست بەدۆخی ئێستای کوردستان و پێکەوە ژیانی ئایینی و رۆڵی دیاری زانایانی بەرێزی ئایینی لە چەسپاندنی سەقامگیری و یەکتر قبوڵکردن و پاراستنی سەروەرییەکان کراو، تەئکید لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.