لقی پشدەری یەکێتی زانایان بەشدارى مەراسیمی کردنەوەى مزگەوتى گرتکى دەکات

ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ٢٩ ، ٣، ٢٠٢٢ بەڕێز بەرپرسی لقی پشدەرى زانایان مامۆستا مەلا ئەحمەدى خانەقا بەشدارى کرد لە کردنەوەى مزگەوتى گوندى گرتکى کە لەسەر ئەرکى خێرخوازان نۆژەنکرابۆوە، لە میانى ئەو مەڕاسیمەدا بەڕێز  بەرپرسی لق وتارێکى پێشکەش کردو تیایدا ئاماژەى بە فەزڵ و گەورەیی پێگەى مزگەوت و خێرو پاداشتى ئەو کەسانە کرد کە بەشدارى دەکەن لە دروستکردنى مزگەوتدا، هەروەک ئاماژەى بەوە کرد کە دروستکردنى مزگەوت ئەرکى حکومەتەو پێویستە حکومەت بە ئەرکى خۆى هەستێت لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەى مزگەوتەکاندا..


ڕاگەیاندنى لق