لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2022/3/30 دانیشتنی ئاسایی مانگانەی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستاعبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق و کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجەو سیروان و هەورامان بەڕێوەچوو .


لەبەشێکی دانیشتنەکەدا بەڕێز بەرپرسی لق باسی کاروچالاکی مانگی ڕابردوی لقی کردو بەرنامەی مانگی داهاتو دانرا ، دواتر هەریەک لەئامادەبوانی بەڕێز باسی کارو چالاکی بەشەکانیان کردو بەسەرنج و پێش نیارەکانیان دانیشتنەکەیان بەرهەم دارتر کرد ...


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان