لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات

وەفدێكی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان سەردانی مەڵبەندی ٢٤ یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان  كرد بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی بەڕێز كاك احمد زرار وەكو بەرپرسی تازەی مەڵبەند


لەدانیشتنەكەدا وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی باسی پێویستی بەدەمەوە ھاتنی داخوازیەكانی خەڵك و خزمەتی زیاتری دەڤەرەكە كرا و ھەردوولاش ھاوڕابوون لەسەر گرنگی ڕۆڵی ئیجابی ھەمەلایەنەی زانایان لە ناوكۆمەڵگەدا.


 پاشان ھەمان وەفد سەردانی كۆمیتەی ڕانیەیان كرد و لەلایەن بەڕێز كاك شوان محمد و بەشێك لەكارگێڕانی كۆمیتە پێشوازیكران و لەدیدارەكەدا باسی ھەندێ بابەتی پەیوەست بە دەڤەرەكە كراو پاشان بەڕێزوە وەفدی میوان بەڕێكران.