بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی یرۆز یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی خۆیی ئاراستەی موسڵمانان دەکات و بەیاننامەیەکی تایبەت بەو بۆنەوە بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)) البقرة: ۱۸۳
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ خێری ره‌مه‌زانی پیرۆز، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان بهگشتیو خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین. مانگی پیرۆزی رەمەزان دەرفەتێکی زێڕین و تایبەتە بۆ خواپەرستی و نزا‌و لێبوردەیی و پاکبوونەوەو ئەنجامدانی کار‌و هەنگاوی خێر‌و چاکە، وە گه‌یشتن به له‌ززه‌تی ئیمانی‌و ترۆپکی تەواو رەوشتە بەرزەکان و ئاسوودەیی دەروونی و به‌رجه‌سته‌بوونی دروشمه ئایینیه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا. وا گرنگ و پێویستە هەمووان بەگیانی برایانەو هەستی مرۆییەوە رێز لەو مانگە بگرین و دەستی هاوکاری و کۆمەكی و کارئاسانی و بەهاناوەچوون بۆ هەژاران درێژ بکەین و لێبوردەیی و بەخشندەیی زیاتر بایەخ پێ بدەین. دەخوازین حکومەت و لایەنی پەیوەندار تایبەتمەندی و رێزی ئەم مانگە لەبەر چاو بگرن و چاودێری گرانبوونی کاڵاکان بکرێت و برا بازرگان و دوکاندارەکانیش رەچاوی دۆخ و گوزەرانی خەڵک بکەن، نەک بە گرانکردنی کاڵاو کەل و پەل و خواردەمەنیەکان بازاڕ‌و مانگی رەمەزان ئیستیغلال بکرێت. گرنگە له‌پێناو گه‌یشتن به ره‌زامه‌ندی خوا‌و پاكبوونه‌وه له تاوان‌و هه‌ستی دینداری و تاعەتکردن، ماڵەکانمان ئاوەدان بکەین و، بەنیەت و ئیخلاسەوە لە پێشوازی و خزمەتی مانگی قورئانی پیرۆز دابین و نزای خێر‌و سەلامەتی و لەخوای گەروە بخوازین. جارێكی تر پیرۆزبایی له‌گشت لایه‌ك و بەتایبەتی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان ده‌كه‌ین‌و، ئومێده‌وارین مانگی ره‌مه‌زان ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ تێكڕای موسڵمانان بهگشتیو گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی. یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستات ۱‌ی نیـــــــسانی ۲٠۲۲م ۲۹ی شەعبانی ۱٤٤۳هـ |