قونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌كات

ئه‌مرۆ یەکشەممە ۲ی٤ی۲٠۲۲ به‌رێز ئولیفیه‌ دیكۆتینی قونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كردو به‌ گه‌رمیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێز د. عبدالله مه‌لا وەیسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و د.عومەر مرۆ و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی لێ‌ كرا.


لەدەسپێکدا قونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی ئاراستەی موسڵمانان کردو سوپاسی سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كرد لەهەمبەر رۆڵی دیاریان لە ناو کۆمەڵگەی کوردی و بەتایبەتی هەماهەنگی و پاڵپشتیان بۆ سەقامگیری و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو بڵاوکردنەوەی بیری مانڕەوی و پرسە مرۆییەکان.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێرای خۆشحاڵی بەسەردانی کونسوڵی فەرەنسا، سوپاسی هەڵوێست و هەماهەنگی و پەیوەندی بەرێزیان کرد لەگەڵ یەکێتی زانایان و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا له‌كوردستان زانایانی ئایینی پیشەییانە و بەحیکمەتەوە هەنگاو دەنێن و خزمەتی کیان و کۆمەڵگەو پرسە مرۆیی و نیشتمانیەکان دەکەن و، بەتایبەت لە مانگی پیرۆزی رەمەزان جەخت لە بەها ئینسانی و ئیمانیەکان دەکەنەوەو کۆمەڵگە بەرەو ئاقارێکی گەورەی مرۆڤدۆستی ئاراستە دەکەن.


شایەنی باسە لەو دانیشە کۆمەڵێک پرس و تەوەری تر بە گرنگی و وردیەوە قسەو گفتوگۆی پێویست و تێرو تەسەلی لە بارەوە کراو تەئکید لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.