يەکێتی زانایان ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لەکارە مرۆییەکاندا

ڕۆژی سێ شەممە لەشاری سلێمانی و لەخانەی کورتەباڵایان و نابینایان و کەمئەندامان لە دوو مەراسیمی جیاوازدا هاوکاری دابەشکرا بەسەر زیاتر لە 300 کەسی ئەو ڕێکخراوانەدا کەخۆیان دەبینیەوە لە نابیناو کورتەباڵا و توشبوانی تالاسیمیا.


جێی ئاماژەیە ئەم هاوکاریانە لەلایەن خێرخواز شێخ هەردی قەڵاگەیی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئۆرانۆسەوە دابینکرابوو، بەڕێزان مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی ئەندامی یەدەکی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان و مامۆستا جاسم سەرپەرشتی  بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە و دابەشکردنی هاوکارییەکانیان کرد.


وەک ئاشکرایە ساڵانە لەکوردستان دەوڵەمەندان و خێرخوازانی موسڵمان بەچەندین جۆر و شێواز هاوکاری هەژاران دەکەن لەسەر پێشنیار و ڕێنمایی زانایانی ئایینی بەڕێز.