سه‌یرانی حه‌ڕام‌و سه‌یرانی حه‌ڵاڵ

له‌ هه‌موو شتێك ئیسلامه‌تی حه‌ڵاڵ‌و حه‌ڕامی دیاری كردووه‌و له‌م دونیایه‌ كاتیه‌ش لێ پێچینه‌وه‌ نیه‌و كرده‌وه‌ هه‌یه‌ تاوه‌كو ئه‌ودونیای كه‌ لێپێچینه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام كرده‌وه‌ نیه‌! من قسه‌ به‌كه‌س ناڵێم ته‌نها ئامۆژگاری ده‌خه‌مه‌ ڕوو ئیتر خۆی سه‌رپشكه‌، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یش كه‌ له‌(قورئان)ی پیرۆزدا هاتووه‌: [وَإِذ قَالَتْ أُمَّةٌ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْماً اللّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَاباً شَدِيداً قَالُواْ مَعْذِرَةً إِلَى رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ]ألاعراف: 164، واته‌: كاتێكیش ده‌سته‌یه‌ك له‌وان (له‌ جوله‌كه‌و هی ئێستاش له‌م ئۆممه‌ته‌) وتیان(و ده‌ڵێن): بۆچی ئامۆژگاری كه‌سانێك ده‌كه‌ن كه‌ (خوا) هه‌ر له‌ناوبه‌ریانه‌؟ یان سزاده‌ریانه‌ به‌سزایه‌كی توند؟! (له‌وه‌ڵامیاندا) وتیان (و ده‌یڵێن): ئاخر با به‌ڵگه‌یه‌كی دڵسۆزی‌و غه‌مخۆری بێت بۆلای په‌روه‌ردگارتان‌و به‌و هیوایه‌(ش) ئه‌وان له‌ خوا بترسن، ئیتر له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم)و میراتگرانی ته‌نها راگه‌یاندن‌و روون كردنه‌وه‌یه‌، لێپێچینه‌وه‌ له‌سه‌ر (خوا)ی گه‌وره‌یه‌!،

له‌م ڕۆژانه‌و (به‌تایبه‌ت) له‌ نه‌ورۆزو به‌هارو رۆژه‌ پشووه‌كان ئیتر یه‌ك به‌ ئه‌ستوورایی شه‌قام خه‌ڵكی دێنه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و سه‌یرانگاو ده‌شتایی ئه‌ڕۆن‌و هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاو هه‌وایه‌ك بگۆڕن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ناوشار له‌ چوارچێوه‌ی دیواری ماڵ دێنه‌ ده‌شت‌و گوزار، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێ‌:
((تفكروا في خلق الله ولا تفكروا في الله فتهلكوا)) ألعظمة لابي الشيخ الاصبهاني فه‌رمووده‌ی:3، واته‌: بیر بكه‌نه‌وه‌ له‌ دروستكراوه‌كانی خودا (له‌چیاو چۆڵ‌و ده‌شت‌و ده‌رو جۆره‌ها بوونه‌وه‌رو...هتد) به‌ڵام نه‌كه‌ن بیر له‌زاتی (خوا) بكه‌نه‌وه‌ ئیتر خۆتان ئه‌فه‌وتێنن، چونكه‌ به‌ڕاستی بیر كردنه‌وه‌ی مرۆڤ سنورداره‌و هه‌ركاتێك سنوری به‌زاند ئیتر له‌خۆی ئه‌شێوێنێ،

ئینجا جۆرێك له‌ بیركردنه‌وه‌ ڕێگه‌ پێدراوه‌كان: وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: * [الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَىَ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ]آل عمران:191، واتة: ئةوانةى بة ثيَوةو بة دانيشتنةوةو بة رِاكشانةوة (واتة: لة هةموو حالَيَكدا) ناوى خودا ئةهيَننء بير لة دروستكردنى ئةرز ئاسمانةكان ئةكةنةوةو ئةلَيَن: خودايا تؤ ئةمانةت بة خؤرِاييء بيَ كاكلَ دروست نةكردووة ثاكىء بيَ خةوشي بؤ تؤية، خواية تؤ لةوة دووري كة شتى بيَهوودة دروست بكةيت، خودايا بمانثاريَزة لة سزاى ئاطرى دؤزةخ.

* [أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ - وَإِلَى السَّمَاء كَيْفَ رُفِعَتْ - وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ - وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ - فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنتَ مُذَكِّرٌ - لًسْتَ عَلَيْهِم بِمُصَيْطِرٍ- إِلَّا مَن تَوَلَّى وَكَفَرَ- فَيُعَذِّبُهُ اللَّهُ الْعَذَابَ الْأَكْبَرَ- إِنَّ إِلَيْنَا إِيَابَهُمْ - ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُمْ ] ألغاشية: 17 – 26 ، واته‌: ئایا ئه‌وه‌ سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستكراوه‌؟!- وه‌ ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزكراوه‌ته‌وه‌؟!- ئه‌ی سه‌رنجی كێوه‌كان ناده‌ن چۆن داكوتراون‌و دامه‌زێنراون؟- ئه‌ی سه‌رنجی ده‌شته‌كانی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌ختكراوه‌؟- كه‌واته‌ (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم) ئه‌م شتانه‌ بخه‌ره‌وه‌ یادیان‌و ئامۆژگاریان بكه‌ به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت – هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت نیه‌ به‌سه‌ر دڵ‌و ده‌رونیاندا – به‌ڵام ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ پشتی هه‌ڵكردووه‌و كوفری هه‌ڵبژاردووه‌ – ئه‌وه‌ خوا سزاو تۆڵه‌یه‌كی زۆر سه‌خت‌و به‌ ئازارو بێ‌ سنوریان لێ‌ ده‌سێنێت!- بێگومان (سه‌ره‌نجام) ئه‌وانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆلای ئێمه‌یه‌ (بیانه‌وێت‌و نه‌یانه‌وێت)!– له‌وه‌و دوایش به‌ڕاستی حساب‌و لێپرسینه‌وه‌و دادگاییان له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌!، ئینجا لێره‌دا من ده‌مه‌وێت بڵێم: ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌یران كرا با سه‌یرانێكی حه‌ڵاڵ بێت، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم: رێژه‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی گوێ‌ به‌لایه‌نه‌ دینیه‌كه‌ ناده‌ن وه‌كو پێویست، به‌ ڕۆژانی هه‌ینی‌و بگره‌ كاته‌كانی تریش ڕه‌نگه‌ نوێژو هه‌روه‌ها وتاری هه‌ینیش له‌سه‌ر بفه‌وتێنن! ئیتر ئه‌وه‌ ده‌ستپێكی سه‌یرانه‌ حه‌ڕامه‌كه‌یه‌! ئایا كه‌س تۆبزی لێكردوون؟! شه‌یتانیش له‌و هه‌موو بێ‌ ئه‌مری‌و گوناه ئه‌نجامدانه‌و (خوا) له‌ خۆ نارازیكردنه‌! خۆی لێ دوورده‌گرێت‌و له‌ ڕۆژی دووایی به‌ شوێنكه‌وتووانی ده‌ڵێت وه‌كو له‌ (قورئان)ی پیرۆز هاتووه‌: [وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَانٍ إِلاَّ أَن دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي فَلاَ تَلُومُونِي وَلُومُواْ أَنفُسَكُم] إبراهيم: 22، واته‌(شه‌یتان به‌شوێنكه‌وتوانی ده‌ڵێ): خۆمن هیچ ده‌سه‌ڵاتێكم به‌سه‌رتانه‌وه‌ نه‌بوو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ كه‌من بانگم كردن (به‌ وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ) ئێوه‌ش (موشته‌ری بوون بۆ خوا نه‌ناسی‌و گوناه‌و تاوان) خێرا هاتن به‌ره‌و داواكه‌ی من، ده‌ی كه‌وابێ‌: لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی من نه‌كه‌ن لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی خۆتان بكه‌ن!


* ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و په‌شیمانبوونه‌وه‌ كات له‌ده‌ستچووه‌ نه‌بین پێویسته‌ ئه‌وچه‌ند خاڵه‌ ئاگاداربین :
1- رۆژی نه‌ورۆز مه‌چوونه‌ ده‌رێ‌ چونكه‌ حه‌تمه‌ن تێكه‌ڵی رووده‌دات كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئیسلام دا حه‌ڕامه‌! ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ چاولێكه‌ریه‌كی كوێرانه‌یه‌! كه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا حه‌ڕامه‌و ڕێگه‌ پێدراو نیه‌.
2- له‌به‌ركردنی پۆشاكی ئیسلامی بۆ ئافره‌تان كه‌ (حیجابه‌و) فه‌رمانی (خوا)ی گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر ئافره‌تانی بڕوادار به‌ تێكڕا، وه‌ بشزانین سه‌قافه‌ت‌و پێشكه‌وتن به‌ رووتی نیه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌قافه‌ت‌و پێشكه‌وتن به‌ ڕووت‌و قوتی بوایه‌ ده‌بوا ئاژه‌ڵ دبڵۆمی هه‌با له‌ سه‌قافه‌تدا، به‌ ڵكو پێشكه‌وتن به‌ گوێڕایه‌ڵیه‌ بۆ فه‌رمانه‌كانی خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه‌وسلم).
3- له‌گه‌ڵ عائیله‌ی نامه‌حڕه‌م تێكه‌ڵاوی نه‌كه‌ن!
4- به‌كامیرا ( جا به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌) خۆت دووره‌ په‌رێز بگره‌ له‌ وێنه‌ گرتنی عائیله‌و ئافره‌تی نا مه‌حڕه‌م‌و نه‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ به‌خۆت بده‌ی زووم به‌كاربێنی‌و خه‌ڵكی بێگانه‌ بێنیه‌ ناو شاشه‌ی كامێراكه‌ت!!
5- عائیله‌ی خۆت عه‌رز مه‌كه‌ له‌سه‌ر لێواری شه‌قام‌و ڕێگاوبانه‌كان!
6- ئاره‌قخواردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌ڕامه‌ دیارده‌یه‌كی ناشرینی ناو كۆمه‌ڵگاشه‌و پیس كردن‌و شێواندنی ژینگه‌و كه‌ش‌و هه‌وای ژینگه‌یه‌!
7- نه‌كه‌ن به‌ناو ده‌غڵی خه‌ڵكی وه‌ربن‌و یا تۆپانێ‌‌و یاری له‌سه‌ر بكه‌ن! یا به‌سه‌یاره‌ به‌سه‌ری دا تێپه‌ڕبن!
8- نه‌چنه‌ ناو باخچه‌و باغاتی كه‌سه‌وه‌ به‌بێ‌ ئیزنی خاوه‌نه‌كه‌ی!
9- ئاگاداربن ئاگر له‌ ژێر داران نه‌كه‌نه‌وه‌! چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌جیاتی چاندن‌و خزمه‌تی ئه‌ودارانه‌ كه‌چی ساڵانی ڕابردوو چه‌ندین دار وشك بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگریان له‌ژێریه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ بۆنان‌وچـــا مع الاسف.
10- پاكو خاوێنی شوێنی سه‌یرانكردنه‌كه‌ت ڕاگره‌ وه‌كو ماڵه‌كه‌ی خۆت سه‌یری بكه‌، خاوێنیش له‌ بڕوای مرۆڤدایه‌.
11- هه‌ندێك له‌ ئافره‌تانی ناحاڵی‌و پاشكه‌وتوو زۆر به‌سه‌رسه‌ختی‌و گوێ‌ پێنه‌دانه‌وه‌ خۆیان ئه‌ڕازێننه‌وه‌، بۆیه‌ وێڕای داواكردنم لێیان كه‌ مردن‌و گۆڕ بێننه‌ به‌رچاوی خۆیان‌و خۆیان دابپۆشن‌و خه‌ڵكی تووشی گوناه نه‌كه‌ن، پاشانیش ده‌ڵێم به‌وانه‌ی چاوبرسینه‌ بۆ سه‌یركردنی حه‌ڕام وریای خۆتان بن: پێكه‌نینی زۆر گریانی له‌دووادایه‌! ئه‌گه‌ر گۆشتیش گرانه‌ نه‌خواردنی هه‌رزانه‌، بپرسن له‌هه‌رچی حه‌كیم و دانا هه‌یه‌: ئایا نه‌زه‌ری حه‌ڕام له‌ زیان زیاتر هیچ سودێكی هه‌یه‌؟!!
12- بێ رێزی به‌رامبه‌ر به‌ پۆلیس به‌گشتی‌و پۆلیسی هاتووچۆ به‌تایبه‌تی مه‌كه‌ن.
13- عه‌سه‌بی‌و كه‌سێكی هه‌ڵچوو مه‌به‌! تۆ بۆ شه‌ڕ ناچیته‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌واته‌ كه‌سێكی هێمن‌و له‌سه‌رخۆو دڵ نه‌رم به‌.
14- ئه‌و چیاو چۆڵه‌ی كوردستانمان توخوا به‌ڕه‌شبه‌ڵه‌كو داوێنپیسی‌و ئاره‌قخواردن بۆگه‌ن مه‌كه‌ن!، چونكه‌ له‌هه‌ر شاخ‌و دۆڵێكی ئه‌م كوردستانه‌ بپرسی...؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامت داته‌وه‌ یادگاری داستانی زۆری لا هه‌یه‌و پێت ده‌ڵێ: كه‌ كۆمه‌ڵه‌ لاوێكی جوان‌و دلێر ته‌رمی له‌سه‌ره‌من به‌جێ ماوه‌و كوژراوه‌!
15- (توخوا له‌به‌ر خۆتمه‌) نوێژه‌كه‌ت، خوتبه‌ی جومعه‌كه‌ت نه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌فره‌ بچوێنی لێپێچینه‌وه‌ هه‌یه‌ وریابه‌!
ئیتر له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم: ته‌مه‌نه‌ كورته‌كه‌ی خۆت زۆر لات درێژ نه‌بێت سوێند به‌خوا هه‌ر ده‌ڕوا ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كاری وابكه‌ین له‌و دونیا داوانه‌كه‌ین كه‌ بمانگێڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌و دونیایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاری چاك بكه‌ین‌و گوێ‌ ڕایه‌ڵ بین كه‌چی دادمان نادا!
ده‌ی كه‌وابی ئێستا قۆڵی مه‌ردایه‌تیت لێ‌ هه‌ڵماره‌و كاری چاك بكه‌ تا ده‌رفه‌تت له‌ده‌ستمایه‌.