لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی بەرێوە دەبات

ڕۆژی چوارشەمە ۱۸ -  ٥ - ۲۰۲۲ لە هۆلی لقی سۆران یەکێتی بەئامادەبونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیانای یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی ،.


دانیشتی هەفتانەی مامۆستایانی ئاینی بەڕێوەچو  بەناونیشانی  ( دەربرینەکانی ابراهیم الحیدری لە پەرتووکی الملهمات الربانية في اسرار ذوقية وجدانية )  لەلایەن بەڕێز ( مامۆستا ملا کرێکار بادلی ) پێشکەش کرا  لەم دانیشتنەدا بەتێرو تەسەلی باسی لەخزمەت و دەربڕین بیروباوەڕی زانای  ناودار ابراهیم حیدری کرد و دانەیەکی لەریسالەکەی پێشکەشی کتێبخانەی لقەکەمان کرد.


پاشان مامۆستایانی بەڕێز بەپرسیارو سەرنجەکانیان دانیشتنەکەیان دەولەمەندتر کرد، هیوان تەمەن درێژی و سەرکەوتنیان بۆ مامۆستا کرێکار خواست.