ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 22ـ 5ـ2022 ( لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان) بە سەرپەرشتی بەڕێز(مەلا عبدالمعید ملا احمد الامام/ ئاکریی )بەرپرسی لق و بە ئامادە بوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان، لقەکەمان لە بارەگای خۆی لە شاری ئاکرێ پێنچەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ سالی 2022 ئەنجامدا .
تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتی بوون لە:
ـ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک نوسراوو ڕاسپاردەکانی مەکتەبی تەنفیزی.
ـ خستنە ڕووی کارو چالاکیەکانی لق و ناوچەکان .
ـ سوپاسکردنی مامۆستایانی ئایینی لە هەردوو سنوری قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی هەیانبوو لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە تایبەتی ئەو ووتارخوێنانەی ووتاریان پێشکەش کرد و لە ڵاپەڕەی لقەکەمان بڵاو کرانەوە.
ـ گفتوگۆ لە سەر پرسی کردنەوەی خولی فێرکردنی قورئانی پیرۆز لە پشووی هاوین.
ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان
|