لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ ناوچه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ئاگادار بوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌ چوونی كاره‌كانیان روژی 22/11/2010 به‌ڕێز (ملا محمد احمد محمود) به‌رپرسی لقی شیخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ل به‌رپرسی هه‌ر سێ‌ ناوچه‌كان‌و كارگیرانی لق كۆبوه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌رپرسی لق به‌ وردی باس له‌و فۆڕمانه‌ كرا، كه‌ پركرابوونه‌وه‌ له‌لایه‌ن ناوچه‌كانه‌وه‌ بۆ دروست كردنی ناسنامه‌ی زانایان بو زانایانی ده‌ڤه‌ری شیخان.

هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لیژنه‌ ناوچه‌كان كاراتر كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ر كارو چالاكیه‌ك ئه‌نجام بده‌ن به‌ زووترین كات ره‌وانه‌ی لقه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لقی شیخان ئه‌و كارو چالاكیه‌كان به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.

هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی شیخان دیاری كرد ده‌بێت به‌رپرسی هه‌ر به‌شێكی لق كارو چالاكی خۆی هه‌فتانه‌ ئاراسته‌ی به‌رپرسی لق بكات.