وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه..
1-گرنگترین شێوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سانی تر كه هه‌ڵس و كه‌وتی بانگخواز له گه‌ڵ وته‌كانی یه‌ك بێت. خوای گه‌وره بانگی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه خه‌ڵكی بۆ باشه هان ده‌ده‌ن و خۆشیان له بیری ده‌كه‌ن ده‌فه‌رموێت ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ ) (صف:2) واته: ئه‌ی كه‌سانێ كه ئیمانتان هێناوه! بۆ به‌ده‌م شتێ ئه‌ڵێن كه به كرده‌وه نایكه‌ن؟
( أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ ) (بقره: 44) واته: ئه‌ی زاناكانی به‌نی ئیسرائیل ئه‌وه چۆن ئه‌مر ئه‌كه‌ن به خه‌ڵك كه كرداری چاك بكه‌ن، كه‌چی خۆتانتان له بیر ئه‌چێ؟ خۆ ئێوه لای خۆی ته‌وڕات ئه‌خوێننه‌وه‌و شت ئه‌زانن ؟ ئایا هۆشێك ناكه‌نه‌وه له كاری خۆتان و عه‌قڵ ناخه‌نه كار له‌م شتانه‌دا؟
2- یه‌كێكی تر له‌و شێوانه ئه‌وه‌یه كه ئاگاداری ده‌وره‌به‌ر و ئه‌و شوێنه و كۆمه‌ڵگاكه بێت. بانگخواز ده‌بێت قۆناغه‌كانی گومڕابوون باش بزانێت، شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند كه له گه‌ڵ عه‌قڵ و توانای تێگه‌یشتنی بگونجێ و كه تا چه‌ند توانای هه‌ڵگرتنی هه‌یه و ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگرێت. وڵاتێك كه كۆمۆنیزم و ئیگزیستانسیلیزم و فرامانسوری هه‌یه و ره‌واجی هه‌یه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه تووشی لادانی عه‌قیده‌ی و فیكری بوون له گه‌ڵ وڵاتێك كه سهرمایهدارو دیموكراتیه جیاوازی هه‌یه وه ده‌بێت ئه‌و كتێبانه‌ی كه له‌وێ بڵاو ده‌كرێته‌وه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌وێ پێشكه‌ش ده‌كرێن ده‌بێ جیاوازیان هه‌بێت. بانگخواز ده‌بێت زۆر به ژیرانه شێوه‌كانی لادان روون بكاته‌وه‌و له پێناویدا به بێ وه‌ستان هه‌وڵ بدات بۆ بانگردنی خه‌ڵكی بۆ لای خوای گه‌وره.
ئیمامی موسلیم حه‌دیسێك له عبدالله ی كوڕی مسعود ده‌گێڕێته‌وه، كه ته‌ئكید له‌سه‌ر زانین و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی ده‌ووباره ده‌كاته‌وه. ((ما أنت بمحدث قوماً حدیثاً لا تبلغه عقولهم إلّا کان لبعضهم فتنة))
3- یه‌كێكی تر له شێوه‌كانی تر پاراستنی ئهولهویهتهكانه. به‌و مانایه‌ی كه باوه‌ڕ و یه‌كتاپه‌ره‌ستی له‌سه‌ر خواپه‌ره‌ستی و خواپه‌ره‌ستی له‌سه‌ر شێوه‌ی ژیان و گشتییه‌كانیش له سه‌ر به‌شه‌كان و دروست بوونی تاك له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی باش پێشخه‌ین.
ئه‌م ره‌وشه، ره‌وشی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) و یارانی بوو. جگه له ئیمامی مالك كه موحهدیسهكانی تر هێناویانه كه كاتێ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) مه‌عازی نارده یه‌مه‌ن فه‌رمووی:
إنّک تأتی قوماً من أهل الکتاب فادعهم إلی شهادة أن لا اله الّا الله و أنّی رسول الله فإن هم أطاعوا لذلک فأعلمهم أنّ الله افترض علیهم خمس صلواتٍ فی کلّ یوم و لیلة فإن هم أطاعوا لذلک فأعلمهم أنّ الله افترض
علیهم صدقةً تؤخذ من أغنیائهم فترّد فی فقرائهم فإن هم أطاعوا لذلک فایّاک و کرائم أموالهم و اتّق دعوة المظلوم فإنّه لیس بینه و بین الله حجابٌ)) واته:
بانگخواز چۆن كه‌سێك كه ئه‌سڵه‌ن بڕوای به خوای گه‌وره نییه بانگی ده‌كات بۆ خواپه‌ره‌ستی.؟ چۆن بانگی ده‌كات بۆ سه‌ر ژیانێكی ئیبسلامیانه له كاتێكا نه به گشتی بڕوای پێ ی هه‌یه و نه‌به به‌شێكی بڕوای هه‌یه؟ له‌به‌ر ئه‌وه بانگخواز ده‌بێت ئه‌وله‌ویاته‌كان باش بناسێت و بزانێت لهكوێشهوه ده‌ست پێ ی بكات و چۆن بانگخزای بكات؟ ده‌بێ هه‌موو ئه‌مانه بزانێت تا بتوانێ تاكه‌كان هه‌ڵبژێرێ و له زۆنكاوی گومڕای بیانخاته سه‌ر رێگای راست و پاك.
ئه‌ی سه‌ربازانی بانگخواز! یه‌كێكی تر له شێوه‌كانی تر نه‌رم و نیانیه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر بۆ بنگكردنیان بۆ سه‌ر ئیسلام. قورئانی پیـــــــــــــــــرۆز به جوانیه‌كی تایبه‌تی چۆنیه‌تی بانگخوازی و هه‌ڵس و كه‌وتی بانگخوازانمان به‌م شێوه‌یه بۆ باس ده‌كات: وَلَوْ كُنتَ فَظّاً غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنفَضُّواْ مِنْ حَوْلِكَ(ال عمران:159) واته: خۆ ئه‌گه‌ر ئینسانێكی تووند خوو بویتایه بڵاوه‌یان لێ ی ئه‌كرد و لێت دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه ئه‌ڕۆیشتن به‌م لاولادا.
ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ(نحل:125) واته: خه‌ڵك بانگ بكه بۆ رێگای خودا‌و بۆ ئیسلام بوون به شێوه‌یه‌ك كه موافیقی عه‌قڵ و هۆشی ساغ بێت واته بۆ زانا به ده‌لیلێ كه قه‌ناعه‌تی پێ ی بكا‌و بۆ نه‌زان به شێوه‌یێ كه لێ ی حاڵی ببێ و بچێته دڵییه‌وه. هه‌روه‌ها به په‌ندو ئامۆژگارییه‌ك كه جوان بێ و دڵیان نه‌رم بكات و رایانكێشێ بۆ ئیسلام نه‌ك دڵیان بریندار بكات و له حه‌ق دوور بكه‌ونه‌وه.
فَقُولَا لَهُ قَوْلاً لَّيِّناً لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى( طة:44 ) واته: كه چوونه لای قسه‌ی نه‌رمی له گه‌ڵ بكه‌ن به‌ڵكو بیرێ بكاته‌وه‌و پاشگه‌ز ببێته‌وه له خراپه یان به هۆی قسه‌كانی ئێوه‌وه بترسێ.
لاوانی ئازیز! ئالێره چه‌ند نمونه‌یه‌كتان بۆ باس ده‌كه‌م:
٭ئیمامی بوخاری له ئهبوهوڕهیڕهوه ره‌زای خوای لێبێت ده‌گێڕێته‌وه: رۆژێكیان اعرابیهك له مزگه‌وته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) میزی كرد. خه‌ڵكی هه‌ڵسان كه له‌و پیاوه بده‌ن. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی:(( دعوه و اهريقوا على بوله ذنوبا من ما‌ء او سجلا من ما‌ء فانما بعثت ميسؤين و لم تبعثوا معسرين)) واته:
٭ئیمامی موسلیم له مه‌عاوییه‌ی كوڕی حه‌كه‌م ده‌گێڕێته‌وه: رۆژێك له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) نوێژم ده‌كرد. یه‌كێك له نوێژخوێنه‌كان بژمی، وتم خوا ره‌حمت پێ ی بكات. هه‌موویان ته‌ماشای منیان كرد، وتم: خوا مه‌رگتان با! بۆچی ته‌ماشای من ده‌كه‌ن؟ ئه‌وان به نیشانه‌ی بێ ده‌نگی دایان له رانی خۆیان، كاتێك ته‌ماشام كرد ده‌یانویست كه من بێ ده‌نگ بكه‌ن. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) _دایك و باوكم به فیدای بێت_ كه مامۆستا‌م له‌و باشتر نه‌دیوه، كاتێك كه نوێه‌كه‌ی ته‌واو كرد نه خۆی توڕه كرد و نه تهنبێمی كرد، وه قسه‌شی پێ نه‌وتم، ته‌نها فه‌رمووی: له كاتی نوێژ كردن قسه كرد دروست نییه ته‌نها ته‌سبیح و ته‌كبیر و خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز.
ئیمامی ئه‌حمه‌د به ئیسناد له ئه‌بی ئیمامه ره‌زای خوای لێبێت ده‌گێڕێته‌وه: لاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) و وتی: ئه‌ی نێردراوی خوا ئیجازه‌ی زینام بده‌یه! كۆمه‌ڵێك شۆردیانهوه. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی نزیكتر وه‌ره، نزیكتر بۆوه، تا ئه‌وه‌ی كه روبه‌ڕووی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) دانیشت. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی: ئایا ئه‌وه بۆ دایكت قایل ده‌بی؟ وتی: نه به فیدات بم. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی: خه‌ڵكیش ئه‌وه بۆ دایكی رازی نابێت. فه‌رمووی: بۆ كچه‌كه‌ت چی؟ وتی: نه به فیدات بم. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی : خه‌ڵكیش پێ ی خۆش نییه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی زینا بكرێ. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم)فه‌رمووی بۆ خوشكه‌كه‌ت چی؟ وتی: نه به فیدات بم. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی: خه‌ڵكیش ئه‌وه‌یان بۆ خوشكی خۆیان پێ ی یان خۆش نییه. كوڕی عه‌وف راوی حه‌دیسه‌كه ئیزافه‌ی ده‌كا كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) ئامۆژن و خاڵۆژنیش باس كرد. وه لاوه‌كه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌وانه وتی: نه به فیدات بم و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی: كه‌سانی تریش وه‌ك تۆ پێ ی یان خۆش نییه. پاشان ده‌ستی هێنا به‌سه‌ر سینگی لاوه‌كه‌دا و فه‌رمووی:
واتة: « اللهمّ طهّر قلبه و اغفر ذنبه و حسّن فرجه»
لة دواى ئةوة لة لاى ئةو لاوة هيض شتيَك خراثترو ناشرينتر لة زينا نةبوو.
به‌ڵێ له به‌ر ئه‌مه بوو خه‌ڵكی رووی كرده ئیسلام و مووسڵمان بوون. یارانی به‌شێوه‌یه‌ك خۆشیان ده‌ویست و هیچ كات به‌رگه‌ی دووری ئه‌ویان نه‌ده‌گرت و خۆیان ده‌كرده فیدای. ئه‌بو سوفیان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كه‌سێكم نه‌بینیوه كه كه له لای یاران و هاوڕێیانی ئه‌وه‌نده‌ی به ئه‌ندازه‌ی محمد(صلی الله علیه و سلم) خۆشه‌ویست بێ. گرنگترین رێگاكانم بۆ باس كرد هیوادارم باشترینیان هه‌ڵبژێرن. له گه‌ڵ قسه و كردارتان خه‌ڵكی ئێوه قبوڵ ده‌كات و سیقه‌ت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی كه تێیدا ده‌ژی بێ ی ماندووبوونتان بێ به‌رهه‌م نابێ و به هه‌ده‌ر ناڕوا. له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌وله‌ویاته‌كان خێر‌و هیدایه‌ت رووتان تێ ی ده‌كات و هه‌ڵس و كه‌وت كردن به نه‌رم و نیانی دڵه‌كان رووتان تێ ی ده‌كه‌ن. روحه‌كان په‌یوه‌ست ده‌بن پێتانهوهو و خه‌ڵكی پێشوازیتان لێ ی ده‌كه‌ن. بۆیه هه‌وڵبده‌ت تا بانگخوازێكی سه‌ركه‌وتوو و هیدایهتدانێكی باش و سه‌ربازێكی كارا‌و موخلیس بن...خوای گه‌وره‌ش هه‌وڵ و كوششتان بێ ی به‌رهه‌م ناكات و زوڵمیشتان لێ ی ناكات.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ(محمد:7) واتة: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمانتان هێناوه ئه‌گه‌ر ئێوه یارمه‌تی خوا بده‌ن، خوایش یارمه‌تی ئێوه ئه‌داو پێیتان له مه‌یدانی غه‌زادا له دژی كافران قایم ئه‌كاو ئه‌چه‌سپێنێ.
كلیلی وشه: كاریگه‌ری له خه‌ڵكی(كه‌سانی تر) بانگكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی دین.
تێبینی: مانای ئایه‌ته‌كانم له ته‌فسیری نامی وه‌رگرتووه.
سایتی نوگراeslahe.com سه‌رچاوه: |