ئەمرۆ 23ی5ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێزان د.حسن پشدەری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتواو د. عبدالله دەروەکۆتری بەرپرسی لقی رانیەی یەکێتی زانایان و مامۆستا سید موسی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان، لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی لە بەرێز حاجی تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد.
لەدانیشتنێکدا بەرێز حاجی تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانیکردنی یەکێتی زانایان دەربڕی و تەئکیدی لە رۆڵ و پێگەی زانایان و پێویستی هەماهەنگی و دروستکردنی پەیوەندیەکی پتەو بە مەبەستی خزمەتکردنی زانایانی ئایینی و مزگەوتەکان کردەوە، هەروەک رۆڵی یەکێتی زانایان و پاڵپشتی لە بەرێوەچوونی کارەکان بە گرنگ وەسف کرد.
لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بەرێوەبەری گشتی دەربڕی و سوپاسی ئەو هەماهەنگی و هەڵوێستەی کرد، کە بەرامبەر یەکێتی زانایان هەیەتی.
دواتر کۆمەڵێک پرس و بابەتی گرنگ و پەیوەست بە هەردوو لا قسەو باسی لەبارەوە کراو ، بەتایبەت لە بارەی چۆنیەتی بەرێوەبردنی مزگەوتەکان و بابەتی خوێندنی حوجرەو پێشکەشکردنی خزمەتی پتر لەم بوارەدا. |