شاندێکی کۆمەڵەی زانایانی تورکمانی عیراق سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 29ی5ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی فاتیح بۆ زانایانی تورکمانی عیراق لە شاری کەرکوک بەسەرپەرشتی بەرێز شێخ موفق نەجار سەرۆکی کۆمەڵەی ناوبراو کرد.


لە دانیشتنێکی دۆستانە باس لە رەوشی ئایینی کەرکوک و زانایانی ئایینی و چەند پرسێکی دیکەی ئایینی و پیشەیی کراو جەخت هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و پێویستی لێکنزیکی نێوان پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی کرایەوە.


لەلایەن خۆیەوە بەرێز شێخ موفق نەجار سەرۆکی شاندەکە وێڕای گەیاندنی سوپاس و پێزانینی زانایانی تورکمان، بە گرنگیەوە باسیان لە رۆڵ و پێگەی یەکێتی زانایان و سەرۆکی یەکێتی زانایان لە پاڵپشتی و هەماهەنگی کارو هەنگاوە پیشەییەکان کردو وەک رێزلێنان درعی رێزو سوپاسیان پێشکەش بە سەرۆکی یەکێتی زانایان کرد.


دواتر بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی شاندەکە کردو تەئکیدی لە گرنگی برایەتی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوەو پاڵپشتی بۆ هەر کارو هەنگاوێک لە خزمەتی ئایینی و نێوان پێکهاتەکان کردەوە.