به‌پێی هه‌واڵێكی تۆڕی (سنی نیوز) ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو، له ناوچه‌ی (ده‌رواز)ی وڵاتی تاجیكستان، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بڕیاری داخستنی 28 مزگه‌وت ده‌دات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رهه‌ڵستیه‌كی تووند دژی دهركهوتنو ئازادی ئاینی ده‌كات له‌م ووڵاته‌دا, به‌پێی لێدوانێكی (سه‌ردار به‌كی) سه‌رۆكی به‌شی كار‌و چاڵاكی ئاینی له‌م باره‌وه هۆكاری داخستنی ئه‌و مزگه‌وتانه بۆ ئه‌وه ده‌گێرێته‌وه: كه ساڵانه ده‌بێ ناوی فه‌رمانگه‌كان نوێ بكرێته‌وه به‌ڵام ئه‌و مزگه‌وتانه له تۆماری حكومی ئه‌و ووڵاته‌دا ماوه‌ی مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش وای كردووه موسڵمانانی ئه‌و وڵاته رێگه‌ی دوور بگرنه به‌ر بۆ ئه‌دا كردنی نوێژی هه‌ینی له‌و وڵاته‌دا.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه زانایانی موسڵمانی ئه‌و وڵاته، ئه‌و هه‌نگاوه به به‌ربه‌ست دروست كردن له‌به‌رده‌م ئازادی ئایینی دادهنێنو، به بۆچوونی ئه‌وان ئامانج له‌و داخستنه‌ی مزگه‌وته‌كان ته‌نها بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه، چونكه پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته چه‌ندین مزگه‌وتی داخستووه‌و، به توندیش هه‌ڕه‌شه‌ی له ئافره‌ته سهرپۆشهكان كردووه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه رێگه له خوێندنی زۆرێك له قوتابیانیش گیراوه، كه ده‌یانه‌وێت بۆ شاره‌زایی له ئیسلام له زانكۆكانی وڵاتانی ئیسلامی بخوێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بانگحوازانی ئه‌و وڵاته چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی دهستهڵاتدانی ئه‌و وڵاته بوونه‌ته‌وه‌و كاری لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دراوه.
|