لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی ساز دەکات

ئەمڕۆ چوارشەمە  ۱ -  ٦ - ۲۰۲۲ دانیشتنی مامۆستایانی ئاینی لەگەڵ مامۆستاو قوتابیانی فاکەلتی یاسا لە زانکۆی سۆران لە هۆلی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان  بەئامادەبونی بەڕێزان ( دکتۆر پشتوان سرێشمەی  ) بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و ( م.ملا خالید مەلەکی ) بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان  و مامۆستایانی ئاینی سنورەکەمان ٫دانیشتنێکی زۆر بەسود بەڕێوەچو بەناونیشانی (( ميراث له نێوان شەریعەت و یاسادا  -میراثی کچ (البنت). - میراثی خوشکی ڕاستەقینە (الأخت الشقیقة).- وەصییەی واجبە.- بێ بەش کردنی میراتگر لە میراث. ))لەلایەن بەڕێز (( پ.ی.د. باقر جواد شمس الدین )) مامۆستا لە فاکەڵتی یاسا زانکۆی سۆران پێشکەش کرا  لەم دانیشتنەدا مامۆستای ناوبراو زۆر بەتێروتەسەلی باسی میراتی  کرد  لەڕوانگەی شەریعەتی ئیسلام و یاسادا.


پاشان مامۆستایانی بەڕێز بەپرسیارو سەرنجەکانیان دانیشتنەکەیان دەولەمەندتر کرد .