بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مۆڵەتی زانستی بەخشرایە ژمارەیە مامۆستای ئایینی

 ڕۆژی پێنج شەممە 2ی6ی022 ٢ بەئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و زیندین مولود بریکاری وەزارەت، تەیب زرار شێروانی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێرو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دەوروبەرو بە بەژداری ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی لەمزگەوتی نەوزاد شاکر لە شارۆچکەی دارەتوو، مەراسیمی بەخشینی مۆڵەتی زانستی بۆ سێ مامۆستای ئایینی بەرێوە چوو.


مەراسیمەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک دەستی پێ کردو دواتر بەرێز د. حسن پشدەری وەک مامۆستای بڕوانامەدەر وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد.


دواتر بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەستخۆشی ئاراستەی مۆڵەت پێدەرو کردو پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان کرد دواتر جەختی لە پشتیوانی کردنی وەزارەت بۆ حوجرەو خوێندنی ئەکادیمی و بەھێزکردنی بنەما شەرعیە زانستیەکان کردەوە، ھەروەھا رایگەیاند گرنگترین ھەنگاو ئەوەیە کە ئەزموون و وەرگرتنی بەھا زانستیەکان لەپێناو ئایین پەروەری و نیشتمانپەروەری وداھاتووی رۆڵەکانمان بێت.


پاشان بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا دەستخۆشی ئاراستەی مامۆستای موجیز کردو پیرۆزبایی خۆیشی ئاراستەی هەرسێ مامۆستای موجاز کردو ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی حوجرەو مەدرەسە ئایینیەکان کرد، کە خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش بە کۆمەڵگە کردووەو زاناو دانای گەورەی لەبواری ئایینی و نیشتمانپەروەری پێگەیاندووە., هەروەها ئاماژەی بە پێگەی زانست و بایەخدان بە پرۆگرامی خوێندنی ئیسلامی داو پاڵپشتی تەواوی یەکێتی زانایان بۆ هەر هەنگاوێک لەو بارەوە خستە ڕوو.


لە بەشێکی تری قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بە خزمەتی گەورە زانایان کرد، کە لەدێر زەمانەوە بە نیەتپاکی و هەستی دڵسۆزانەو دوور لە موزادەو تێکەڵکردنی ئایین و سیاسەت هەنگاویان ناوەو هەمیشە بەهەڵوێستی جوان و دیندارانە رۆڵیان لەناو کۆمەڵگە گێراوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی یەکخستن و رێکخستنەوەی رەوشی دینداری و ئیداری مزگەوتەکان کردو رایگەیاند ناکرێ ئەو بابەتانەی جێی ناکۆکی زانایاننن ببنە هۆکاری تەفرەقەو لێکترازانی کۆمەڵایەتی، زۆر وڵات ئەم پرسەیان یەکلا کردۆتەوەو ئێمەش هەوڵ دەدەین ئەم لایەنەرێک بخەینەوە.


شایەنی باسە دواتر مامۆستای بڕوانامە دەر زنجیرەی بڕوانامەی زانستی خوێندەوەو بەرگی پیرۆزی مەلایەتی کرایە بەر ئەم سێ مامۆستا بەڕێزەی، کە لە مەراسیمەکە بڕوانامەیان پێ بەخشرا، هەر بەو بۆنەوە چەندین سروودو پەخشان خوێندرایەوە.