یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف لە پێناو گەشەپێدانی رەوشی ئایینی کۆنفرانسێکی هاوبەش ساز دەکەن

رۆژی پێنج شەممە2ی6ی2022 لەسەر راسپاردەی هەردوو بەرێزان د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکي يەکێتی زانایان، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی هاوبەش و تایبەت بە رێکخستنەوەو گەشەپێدانی مزگەوت و وەقفەکان، لێژنەی رێکخستنی کۆنفرانس کە پێکھاتبوون لە پ.ی د. دیار جەباری راوێژکاری وەزارەت، د. حسن خالید موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای  فەتوای کوردستان مامۆستا عبداللە شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و شێخ ئیبراھیم محمد تاھیر بەڕێوەبەری ئیرشاد و مامۆستا رەعد بەڕێوەبەری مزگەوتەکان، لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوە.


لە دانیشتنەکەدا تاوتوێی بەرنامەو ھەنگاوە کرداریەکانی کۆنفرانسی ئایینی کراو، لەشێوازو چۆنیەتی بەرێوەچوون و بەشداری مامۆستایان ھەروەھا جەخت لە بەشداری ھەموو ئاراستەکان کرا بەئامانجی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی بەرھەم دار لەخزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ئامانجی سەرەکیش دروستکردنی کۆدەنگیە لەسەر ھەندێ بابەت کەرای جیاوازیان لەسەرە ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی یەک ئاراستەی و خزمەتکردنی موسوڵمانان.


شایەنی باسە لەداھاتوویەکی نزیکدا بەسەرپەرشتی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی کۆنفراسێکی کراوە بەبەشداری مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر چەند پرسێکی تایبەت رێک دەخرێت.