یەکێتی زانایان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


لەو چەند رۆژەی رابردوو کەسانێک بەمەبەست بڕگەیەکی ناو وتاری رێزدار د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، کە لەمەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی ناحیەی دارەتوو پێشکەشی کرد دەرهێناو، دوور لە مەبەستی ناوەڕۆکەکەی بەلاڕێدا براو خوێندنەوەو لێکدانەوەی هەڵەی بۆ کرا، لە کاتێکدا دەبوو وردتر لەسەر ئەم پرسەو کۆی وتارەکە رابوەستن، تا بۆیان روون بێت ئامانجی بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان چی و چۆن بووە.


مەبەستی بەڕێزیان لە روانگەی دڵسۆزی و پەرۆشیەوە بووە بۆ مزگەوت و پێگەی زانایان،  بەوەی مزگەوت نەخزێندرێتە ناو سیاسەت و، نەبێتە ئامرازو گۆڕەپانی ململانێی سياسى و ئەجێندای حزبی، بەڵکو بۆ هەمووان و بێلایەنانەو پەیامەکەی بە پاکی بمێنێتەوەو رۆڵ و پێگەی مینبەرو مزگەوت پارێزراو بێت، لەدەرەی مزگەوتيش خەڵک بۆ خۆی ئازادە، هەر لێکدانەوەیەکی تر لەدەرەوەی ئەم تێگەیشتنە دەچێتە چوارچێوەی گوناهو تەشهیرەوە..


 


 


مەکتەبی تەنفیزی


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


۷ی٦ی۲٠۲۲