شاندێکی باڵای ئەنجومەنی ئیسلامی جیهانی زانایانی ئایینی عیراق سەردانی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 8ی6ی2022 شاندێکی باڵای ئەنجومەنی ئیسلامی جیهانی زانایانی ئایینی عیراق کە پێکهاتبوو لە بەرێزان شێخ محمد باقر ئەلبدیری سەرۆکی ئەنجومەن و شێخ بیلال ئەلعەبدەلی و شێخ عەلی جەمالی و سەید عەلی موسەوی و شیخ عەبودلموتەلیب ئەلبدیری و مامۆستا جاسم حسێن ئەندامانی ئەنجومەن، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کردو لە لایەن بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی کران.


سەرەتای دانیشتنەکە شاندی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی یەکێتی زانایان دەربڕی و سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەیان کرد کە لەلایەن مەکتەبی تەنفیزیەوە لێیان کرا، دواتر باسیان لە رۆڵ و پێگەو کاریگەری زانایانی کورد بەگشتی و یەکێتی زانایان بەتایبەتی کردو تەئکیدیان لەوە کردەوە، کە پێویستە لەسەر خاڵە هاوبەش و ئامانجە گشتی و پیشەییەکان هەماهەنگ و پەیوەندی بەردەوام هەبێت.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی شاندی ناوبراوی کردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و پوختەیەکی لە دۆخی کوردستان لەرووی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی باس کردو ئاماژەی بەوەدا کە خاڵی هاوبەش لە نێوان و هەردوولا زۆرن، کە زەمینەی راوێژو هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن لەسەر بنەما گرنگەکانی سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵگەو بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی خۆش دەکەن.


هەروەها باسی لەوە کرد کە پێکەوەژیان لە کوردستان قەناعەتەو هەڵقوڵاوی ئاستی تێگەیشتنی تاکی کورد، لە رێز لە پێکهاتەو مەزهەب و بیرو ڕای جیاواز دەگرێت و وەک بەهایەکی گرنگ لێی دەڕوانێ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی زانایانی ئایینی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو پەروەردەیەکی دروست و بڵاو کردنەوەی بیری میانڕەوی و هەستی یەکتر قبوڵکردن. هەر وەک ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان زانایانی کوردو عیراق داو تەئکیدی لە هەماهەنگی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا کردەوە.