ئەمرۆ 12ی6ی2022 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری ئاکرێ و ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان مامۆستا مەلا سابیر کاکل كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: مامۆستا مەلا سابیر کاکل
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەرو دڵسۆزی ئیسلام و موسڵمانان (مامۆستا مەلا سابیر کاکل)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و پیاوێکی سادەو خەمخۆری مزگەوت و ئەهلی زانست بوو، لە بڵاوکردنەوەی پەیامی ئایینی و هۆشیاری دینداری و هەستی کوردایەتی خزمەتێکی گەورەی کردووە، لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان دەورێکی گرنگی گێراوەو خزمەتێکی گەورەی کردووەو پتر لە 15 ساڵە کارگێڕی لق و دواجار ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
12ی6ی۲٠۲2 |