ئەمرۆ 13ی6ی2022 بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی زانایانی ئایینی سنوورەکەو پیرۆزبایی کردن لە بەرێوەبەری ئەوقافی راپەرین، بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مەلا حسن مرۆئەندامی مەکتەبی تەنفیزی سەردانی دەڤەری راپەرینیان کرد.
سەرەتا سەردانی لقی رانیەی یەکێتی زانایانیان کردو بەگەرمیەوە لەلایەن بەرپرس و کارگێڕانی لقەوە پێشوازی کران و لە دانیشتنێکدا وێڕای دەستخۆشی کردن لە زانایانی دەڤەرەکەو بەرز نرخاندنی رۆلیان لە خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە، چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە رەوشی ئایینی و مامۆستایانی ئایینی لە سنوورەکە باسی لێوە کرا.
دواتر شاندەکە بە یاوەری ستافی لقی رانیە سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی راپەرینیان کردو بە گەرمیەوە لەلایەن بەرێز د. ابرهیم عبدالباقی هەرتەلی پێشوازی کران و لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە بەرێوەبەری ئەوقافی راپەرین کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، تەئکیدی لە پێویستی هەماهەنگی نێوان ئەوقاف و یەکێتی زانایان کردەوەو رایگەیاند، کە پێکەوە هەماهەنگبوون و کارکردن خاڵی بەهێزی پێشوەچوونی رەوشی ئایینی و پیشەیی و خزمەتکردنە.
لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری ئەوقافی راپەرین وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین بەو سەردانەی شاندەکە، سوپاسی مەکتەبی تەنفیزی و پاڵپشتی سەرۆک و جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایانی کردو جەختی لەوە کردەوە، کە بەردەوام لە خزمەتی زانایانی ئایینی دەبێت و هەماهەنگی نێوانیان رادەگرێت لە پێناو زیاتر بەرەو پێشبردنی دۆخی ئایینی و ئیدارەدانی مزگەوتەکان لە دەڤەری راپەرین. |