لقی هەولێری یەکێتی زانایان لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان و ئەوقافی شەقڵاوە بەسەر دەکەنەوە

سەرلە بەیانی ( 2022/6/14) بەڕێز م.موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری سەردانی  لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایانیان کرد و لە لایەن بەڕێز مامۆستا ملا تحسین بەرپرسی لق و گارگێرو ئەندامانی لق پێشوازیان لێ کرا. دواتر بەڕێز م.موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقلاوەیان کرد ، لە لایەن بەڕێز کاک حاجی رێباز بەڕێوەبەری ئەوقافی شەقلاوە پێشوازی گەرمیان لێ کراو باس لە جەند تەوەرێکی گرنگی هەنوکەیی  کرا بۆ زیاتر خزمەت کردنی مامۆستایانی ئایینی و نوێژ خوێنان .