لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی کردنەویە مزگەوتێک لە شارۆچکەی تەوێڵە دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 2022/6/14 وەفدێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کەپێک هاتبوون لەبەڕێزان مامۆستا عبدالحمیدحمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق و کارگێڕانی لق وبەرپرس و ئەندامانی ناوچەکانی هەڵەبجەو هەورامان وسیروان و ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایانی بەڕێزو کەسایەتی ناوچەی هەورامان بەشداریانکرد لە کردنەوەی مزگەوتی (بابا ئەسکەندەر )لە شارۆچکەی تەوێڵە ، کەلەلایەن بنەماڵەی بەڕێز( شێخ علی شێخ عزالدین) نۆژەن کراوەتەوە .


خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە ...


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان