زۆرێك لە مامۆستایانی ئاینی گەرمیان لە وتاری هەینیدا باس لە توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان دەكەن

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :
ئەمڕۆ هەینی 26/11/2010 لە هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان ، لە زۆرێك لە مزگەوتەكانی سنوری لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان زۆربەی وتارربێژە بەڕێزەكانی سنورەكە باسیان لە دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان كرد و هۆشیاریان دایە موسوڵمانانی نوێژ خوێن دەربارەی ئەوەی كە ئاینی پیرۆزی ئیسلام هیچ كات زوڵمی بەرامبەر ئافرەت نەكردوە ، ئیسلام بەریە لەو تۆمەتانەی دەدرێنە پاڵی و ئاینی ئیسلام ڕێزی تەواو و جێگیری بۆ ئافرەت داناوە ، بۆیە پێویستە موسوڵمانان خۆیان بەدور بگرن لە هەر توندوتیژییەك بەرامبەر بە ڕەگەزی مێینە...