دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر‌و له‌گه‌ل هاتنی وه‌رزی به‌هاری ڕازاوه وسازگار خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو چین و توێژه‌كانیوه و به‌جۆره‌ها شێوه له ماڵ و چواردیواری خانوه‌كانیان بۆ نێو سه‌یرانگا و شوێنه گه‌شتیاریه‌كان ده‌رده‌چن، ئه مه‌ش بۆته نه‌ریتێكی جوان و سه‌رنج راكێش كه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ له ستاتیكایه‌كی سه‌رنج ئامێزدا باوه‌ش بۆ خۆشی و ژیانه‌وه و نه‌مانی زه‌حمه‌تیه‌كان ده‌كاته‌وه، ئا له م به‌هاره‌دا خواوه‌ندی به‌رزو ته‌نها سۆز‌و نیعمه‌تێكی تر بێ جیاوازی به‌هه‌مومان ده‌به‌خشێ، به‌هار ده‌یه‌وێ كه‌مه‌ندێشمان بكات بۆ ژیانێكی نوێ و رۆژانێكی پڕ له‌گۆڕانكاری و نوێبونه‌وه، هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ش كه به ئێش و ئازار‌و سه‌رماو سۆل به‌سه‌رمان برد كۆتایی یان هات، لێ سات و كاته خۆشه‌كانیش له‌م جیهانه‌دا كۆتایی یان دێ، بۆیه گه‌ره‌كه بارگه‌مان ، زه‌خیره‌ی دوا رۆژمان پڕ تر‌و ده‌وله‌مه‌نتر بكه‌ین، جوانی به‌هارو گه‌شتكردن تیایدا جۆرێكه له‌نوێ بونه‌وه و ژیانسازی ئه‌وتا خوای گه‌وره كه باس له به‌هشتیان ده‌كات گه‌ران و بیركردنه‌وه وگه‌شتكردن ده‌كاته خه‌سله‌تێكی دونیایان (إِنَّ اللّهَ اشْتَرَي مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْداً عَلَيْهِ حَقّاً فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنجِيلِ وَالْقُرْيَ‌نِ وَمَنْ أَوْفَي بِعَهْدِهِ مِنَ اللّهِ فَاسْتَبْشِرُواْ بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُم بِهِ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ) ته‌وبه/111 ، ئینجا ده‌فه‌رموێ (التَّائِبُونَ الْعَابِدُونَ الْحَامِدُونَ السَّائِحُونَ الرَّاكِعُونَ السَّاجِدونَ الَامِرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّاهُونَ عَنِ الْمُنكَرِ وَالْحَافِظُونَ لِحُدُودِ اللّهِ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ) ته‌وبه/112، وشه‌ی (السائحون) به‌پێی به‌شێك له موفه‌سیره‌كان بریتی یه له گه‌ڕان و گه‌شتكردن، كه ته‌نانه‌ت به‌شێك له فه‌رزو ئه‌ركه ئایینیه‌كان به گه‌شتكردن ئه‌نجام ده‌درێن وه‌ك (حه‌جكردن) خه‌بات و تێكۆشان له‌به‌ر خودا و ده‌ستخستنی زانست و زانیاری ، بۆیه پێویسته ده‌كا له‌م به‌هاره‌دا وه‌ك به‌هار بین،
1. فره ره‌نگی و فره جۆری جوانی و ته‌واوكاری ببه‌خشێته ژیانمان و نیشانه‌ی چێژ وه‌رگرتنی زیاتری خۆشیه‌كانی ژیان بێت نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی،
2. ئه‌بێ به‌هارو جوانیه‌كانی چێژ وه‌رگرتنه‌كان له‌هه‌موان و بۆ هه‌موان بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێ كه خۆمان دوور گرین له‌زه‌حمه‌ت دان و ئازاردانی ئه‌وانی تر هه‌ر كێیه‌كه،
3. ئه‌بێ ژینگه بپارێزین چونكه ئه‌م وه‌رزه وه‌رزی ژینگه وجوانی یه، ناكرێ زبڵ وخاشاك له شوێنه سازگارو جوانه‌كان بلاَوه پێبكه‌ین، له‌كاتێكدا به‌هار به‌دارو باره‌كانیوه هه‌وای پێویست و ژینگه‌ی جوانمان بۆ ده‌سازێنن،
4. به‌هار ته‌مه‌ن و كات و ساتی خۆی هه‌یه، كه ته‌واو بوو ده‌ڕوا، له‌م چه‌ند ساته كورته‌ش دابه‌چاكترین و شایسته ترین شێوه خۆی ده‌نوێنێ، ئیمه‌ش به‌هار ئاسا ته‌مه‌نكورتیمان وه‌ك به‌هاره (وَتِلْكَ اڵ‌یَّامُ نُدَاوِلُهَا بَیْنَ النَّاسِ ) ئالی عیمران140، ئه‌بێ ئه‌و په‌ری چاكی وپاكی و جوانی و دوورگرتن له‌خراپه‌كاری له ژیانمان دا بێنینه دی، چونكه گه‌ر كه‌سێك له به‌هاردا به‌رگێكی نوێ و ژیانسازی دروست نه‌كات ئه‌وا به‌قه‌ولی پیره‌مێردی شاعیر هیچ جیاوازیه‌كی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژه‌لانه‌ی ده‌له‌وه‌ڕن له‌به‌هاردا به‌لاَم ژیانسازی به‌دی ناكه‌ن:
به‌هار نیشانه‌ی زینده‌وه بوونه
بۆ تێفكرانی هێزی گه‌ردوونه
به‌لاَم بۆ كه‌سێ هه‌وه‌س بازیه
به‌تایبه‌تی (......) زۆر پێی رازیه
5. ئه‌بێ له‌م به‌هاره دا جۆرێك له یه‌كترقبول كردن و لیبوردن له‌هه‌مبه‌ر یه‌كتر به‌دی بێنین چونكه خۆی به‌هار جۆرێكه له ئاسایی بونه‌وه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌رز و ئاسمان كه ئاسمانه‌كه له دوای باران زیندوی و ژیان و خۆشه‌ویستی ویه‌كتر ته‌واوكردنی به‌زه‌وی به‌خشیوه، زه‌ویش كاریگه‌ری بارانه‌كه‌ی نیشانی هه‌موو جیهانیان دا كه به‌هه‌ردووكیان سه‌نفۆنیای خۆشه‌ویستی ورێز بۆ یه‌كتر ده‌چڕن، به‌هه‌مان شێوه زه‌وی وگول و دار‌و دره‌خت و كانیاوه چیا‌و دۆل و ده‌شته‌كانیش، ئه‌بێ ئێمه‌ش له‌م به‌هاره دا بونی هه‌ریه‌كه‌مان به‌زه‌روور بزانین و ببینه هۆی یه‌كتر ته‌واوكردن و جوانتركردن ژیان به‌هه‌موو ماناكانیه‌وه، له‌كۆتایی خوازیارین به‌هه‌مومان به‌هارێكی جوان و مانادار ببه‌خشینه یه‌كتر و له‌م به‌هاره‌دا گیان و دڵمان ژیانێكی نوێ و ئاسوده‌یی به به‌ر بێته‌وه و هه‌رجی زه‌حمه‌ت و ناخۆشی یه له‌ناویا نه‌مێنێ ....ئامین....
پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی شافعی سۆران
shekhanemala@gmail.com |