لقی هەولێری یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم دەکات

سەرلە بەیانی ۲۰۲۲/٦/۲۰ بەڕێز م.موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و کارگێرانی لق


پێشوازیان کرد لە بەڕێز شێخ نـیاز راغـب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری .


لەدیدارێکی دۆستانەدا باس لە چەند پرسێکی هەنووکەیی کراو ئامانجی سەرەکی سەفەرەکەش خواحافیزی کردنی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە بوو لە مامۆستایانی ئایینی بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.